پۆتانەکان:41°16′42″N88°22′49″W /41.278216°N 88.380238°W /41.278216; -88.380238
ئیلینۆی یانئیلینووا (بەئینگلیزی:Illinois) ویلایەتێکە دەکەوێتە ناوەڕاستی ڕۆژاوایویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. پێنجەم گەورەترین ویلایەتە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە و لە ڕووی ڕووبەرەوە ٢٥ھەمین ویلایەتە. بە بوونیشیکاگۆ لە باکووری ڕۆژھەڵات و ھەندێک شارە بچووکە پیشەسازییەکان و بەرھەمی کشتوکاڵی گەورە لە باکوور و ناوەڕاست و سەرچاوە سروشتییەکانی وەکخەڵووز ونەوت لە باشوور، ویلایەتەکە بنکەیەکی ئابووری ھەمەچەشنی ھەیە و ناوەندێکی سەرەکی گواستنەوەیە.بەندەری شیکاگۆ ویلایەتەکە بە بەندەرەکانی دیکە دەبەستێتەوە کە دەکەونە سەر دەریاچە گەورەکان وڕووباری میسیسیپی. فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ئۆھێر بۆ دەیان ساڵە یەکێکە لە قەرەباڵغترینفڕۆکەخانەکانی سەرنشین لە جیھاندا.
ھەرچەندە چڕترین ناوچەکانی دانیشتووانی ویلایەتەکە شیکاگۆ و بەشی باکووری ویلایەتەکەن، بەڵام پێکھاتە ئەورووپییەکان لە سەرەتادا توانیان بەرەو ڕۆژاوای ویلایەتەکە بڵاوببنەوە. کەنەدییە فەرەنسییەکان لە دەوری ڕووباری میسیسیپی کۆبوونەتەوە و ئەوان بوون کە ناوی ناوچەکەیان ناوە ئیلینۆیس. دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی ناوخۆیی ئەمریکا، دانیشتووان دەستیان بە ھاتن کرد لەکێنتاکییەوە لە ڕێگەی ڕووباری ئۆھایۆ لە ساڵی ١٨١٠. دوای تەواوبوونی کەناڵی ئێری، بازرگانی لە ڕێگەی دەریاچە گەورەکانەوە زیادی کرد و شاری شیکاگۆ لە کەناری ڕووباری شیکاگۆ وەک یەکێک لە بەندەرەکانی سروشتی لە باشووری دەریاچەی میشیگان دامەزرا. دوای داھێنانی جۆن دیێر بۆ گاسنی کارەبایی، زەوییە ڕەشەکان بووە یەکێک لە کێڵگە بەرھەمدارەکانی جیھان و جووتیارانی کۆچبەریئەڵمانیا وسوێد بۆ لای خۆیان ڕاکێشا. ھێڵی ئاسن جووتیارانی دەگواستەوە بۆ ماڵە نوێیەکانیان و کەشتییەکان بەکاردەھێنران بۆ گواستنەوەی بەرھەمەکانیان بۆ جیھانی دەرەوە.
تاسەدەی بیستەم، زیادبوونی ھەلی کاری پیشەسازی لە باکوور و ھەلی کار لە کانگاکانی خەڵووز لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوور، کۆچبەرانی ڕۆژھەڵات و باشووری ئەورووپای بۆ خۆیان ڕاکێشا. ویلایەتەکە لە سەردەمی شەڕە جیھانییەکاندا ناوەندێکی پیشەسازی گرنگ بووە. سێ سەرۆک کاتێک لە ویلایەتەکەدا دەژیان بۆ حوکم ھەڵبژێردران: ئەبراھام لینکۆڵن، یولیس ئێس گرانت وباراک ئۆباما.ڕۆناڵد ڕیگان کە کاری سیاسی خۆی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دامەزراند، تاکە سەرۆک بوو کە لەو ویلایەتە لەدایک بووە و گەورە بووە. ویلایەتەکە لە ساڵی ١٩٥٤ەوە ڕێزی لەئەبراھام لینکۆڵن گرتووە و لە ئاڵای فەرمی خۆیدا نووسیوویەتی.[٤][٥][٦][٧]