دوای سەربەخۆیی لە ساڵی ١٩٤٨، وڵاتەکە بە فەرمی ناوی «دەوڵەتی ئیسرائیل» (بەعیبری : מְדִינַת יִשְׂרָאֵל) وەرگرت، دوای ئەوەی پێشنیارە مێژوویی و ئایینییەکان بۆ خاکی ئیسرائیل وەک «زایۆن و یەھودا» ڕەتکرانەوە. لە ھەفتەکانی یەکەمی سەربەخۆییدا، حکوومەت زاراوەی «ئیسرائیلی»ی ھەڵبژارد بۆ ئاماژەدان بە ھاووڵاتییەکی ئیسرائیل، بەو ڕاگەیاندنە فەرمییەی کە لەلایەن وەزیری دەرەوە مۆشێ شارێتەوە ئەنجامدرا.[ ٣] [ ٤]
لە ڕووی مێژووییەوە ناونیشانی وەک خاکی ئیسرائیل و بەنی ئیسرائیل بەکاردەھێنرا بۆ ئاماژەکردن بە شانشینی یەکگرتووی ئیسرائیل و تەواوی خەڵکیجوولەکە بە یەک لەدوای یەک. ناوی «ئیسرائیل» (بەعیبری : יִשְׂרָאֵל؛ بەیۆنانی : Ἰσραήλ) لە تەوراتەوە وەرگیراوە. کە لەم دەستەواژانەدا ئاماژەیە بۆیەعقووب کە بەپێیپەرتووکی پیرۆزی عیبری ، ناوەکە دوای ئەوەی بە سەرکەوتوویی لەگەڵفریشتەیەکی یەزدان زۆرانبازی کردووە، ناوی لێنراوە. دوانزە کوڕەکەی یەعقووب بوونە باوباپیرانینەوەکانی ئیسرائیل کە ناسراون بە دوانزە ھۆزی ئیسرائیل یان نەوەکانی ئیسرائیل. یەعقووب و کوڕەکانی لەکەنعان ژیاون، بەڵام برسێتی ناچاری کردوون بچنەمیسر بۆ ماوەی چوار نەوە، ٤٣٠ ساڵی خایاند، تامووسا ئیسرائیلییەکانی بردەوە بۆ کەنعان وەک لە پەرتووکی دەرچوون بە وردی باسکراوە. کۆنترین شوێنەواری ناسراو کە وشەی «ئیسرائیل» وەک گرووپێک باس دەکات لە لەوحەی مێرنێپتا دا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میسری کۆن و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی سەدەی سێزدەھەمیپێش زایین .[ ٥] [ ٦] [ ٧] [ ٨] [ ٩] [ ١٠] [ ١١] [ ١٢]
ھەروەھا بە خاکە پیرۆزەکان ناسراوە، ناوچەکە پیرۆزە بۆ ھەمووئایینە ئیبراھیمییەکان لەوانەجوولەکایەتی ،مەسیحییەت ،ئیسلام ،درووز وبەھایی . لەژێر دەسەڵاتی کارگێڕیبەریتانیا (١٩٢٠–١٩٤٨)، تەواوی ناوچەکە بەفەلەستین ناسرابوو. بەدرێژایی سەدەکان ئەم ناوچەیە بە چەندین ناوی دیکە ناسرا، لەوانە کەنعان، سامریا، یەھودا، یەھودییەت، سووریا فەلەستین و باشووری سووریا.[ ١٣]
کولتووری جوولەکەکان لە ئیسرائیل کولتووری ھەمەچەشنی ئیسرائیل لە فرەچەشنی دانیشتووانەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت. جوولەکەکانی کۆمەڵگە بڵاوەبووەکان لە سەرانسەری جیھاندا نەریتە کولتووری و ئایینییەکانیان لەگەڵ خۆیان ھێنایەوە. کاریگەرییەکانیعەرەب لە زۆرێک لە بوارە کولتوورییەکانیاندا بوونیان ھەیە، وەکتەلارسازی ،مۆسیقا و چێشتلێنان. ئیسرائیل تاکە وڵاتە لە جیھاندا کە تێیداڕۆژژمێری عیبری بەکاردێت. ڕۆژانی کارکردن و پشووی خوێندنگەکانی جوولەکەکان بەپێی پشووەکانی جوولەکەکان دیاری دەکرێن و ڕۆژی فەرمی پشوودان لە وڵاتەکەداشەممەیە ؛ یان شەممەی جوولەکەکان.[ ١٨] [ ١٩] [ ٢٠] [ ٢١] [ ٢٢] [ ٢٣] [ ٢٤]
ئەدەبیاتی ئیسرائیلی بە پلەی یەکەمشیعر و نووسراوەیە کە بە زمانیعیبری نووسراوە، ئەمەش وەک بەشێک لە ڕێنێسانسی زمانی عیبری وەک زمانێکی ئاخاوتن لە ناوەڕاستیسەدەی نۆزدەھەمەوە ، ھەرچەندە کۆمەڵێکی بچووکی ئەدەبیات بە زمانەکانی دیکە، وەکئینگلیزی چاپ کراوە. بەپێی یاسا، دوو چاپی سەرجەم ئەو بڵاوکراوانەی لە ئیسرائیل بڵاودەکرێنەوە، دەبێت لە پەرتووکخانەی نیشتمانی ئیسرائیل لە زانکۆی عیبریئورشەلیم دابنرێت. لە ساڵی ٢٠٠١ یاساکە ھەمووارکرایەوە و تۆمارە دەنگی و ڤیدیۆییەکان و ھی دیکەی ناچاپکراو لەخۆبگرێت. لە ساڵی ٢٠١٦دا ٨٩٪ی ئەو ٧٣٠٠ پەرتووکەی کە گواستراونەتەوە بۆ پەرتووکخانەکە، بە زمانی عیبری بوون. ئەبراھام مابۆ بە یەکەم نووسەر دادەنرێت کە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێناوە بەھۆیڕۆمانەکەیەوە کە بە زمانی عیبری نووسیوویەتی لە ساڵی ١٨٥٣ بوو، ھەروەھا ڕێنێسانسی عیبری قەرزاری ئەلیزەر بن یەھودایە، کە بەشدارییەکی زۆری لە زمانی عیبریدا کردووە و بەشدارییەکی زۆری کردووە لە دەوڵەمەندکردنی زمانی عیبری، وایکردووە ببێتە زمانێکی ئاخاوتن و نووسین بۆ مەبەستی تر جگە لە دەقە پیرۆزەکان و لێکۆڵینەوە لەتەورات .[ ٢٥] [ ٢٦]
لە ساڵی ١٩٦٦شموێل یووسف ئاگنۆن خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی لەگەڵ نووسەری ئەڵمانی-جوولەکە نێلی ساکس ھاوبەش کرد. لە ناوشاعیرە ھەرە دیارەکانی ئیسرائیلدا یەھودا ئەمیچای، ناتان ئاڵتەرمان، لیا گۆڵدبێرگ و ڕیتچێڵ بلوستاین بوون. ڕۆماننووسانی ھاوچەرخی ئیسرائیلی بەناوبانگینێونەتەوەیی بریتین لە ئەمۆس ئۆز، ئیتگار کێرت و دەیڤید گڕۆسمان. نووسەر سەید قاشوو لە عەرەبی ٤٨ە کە لە ئاستی نێونەتەوەیییشدا ناسراوە. ھەروەھا ئیسرائیل نیشتمانی سیاسەتوان و نووسەر ئیمیل حەبیبی بووە، کۆمەڵێک ڕۆمانی نووسیوە، لەوانە «ڕاستییە سەیرەکان لە دیارنەمانی سەعید ئەبی نەحسی مووتەشائیل» و نووسراوی تر، و خەڵاتی ئیسرائیلی بەدەستھێنا بۆئەدەبیاتی عەرەبی .[ ٢٧] [ ٢٨] [ ٢٩]
ئۆرکێسترای ئیسرائیل کە لەلایەن زووبین میھتا بەڕێوەدەبرێت مۆسیقای ئیسرائیل کاریگەرییە مۆسیقییەکانی ھەموو جیھان لەخۆدەگرێت؛ مۆسیقای ڕۆژھەڵاتی و سێفاردی، ئاوازی حەسیدی، مۆسیقای یۆنانی، جاز و پۆپ ڕۆک بەشێکن لە دیمەنی مۆسیقا. لەنێو ئۆرکێسترا ئیسرائیلییە بەناوبانگەکانی جیھان ئۆرکێسترای ئیسرائیل ھەیە کە زیاتر لە حەفتا ساڵە کۆنسێرت پێشکەش دەکات و ئەمڕۆ ساڵانە زیاتر لە دوو سەد کۆنسێرت پێشکەش دەکات. ئیسحاق پێرلمان، پینچاس تسوکەرمان و عووفرا حازە ھەموویان مۆسیقاژەنی بەناوبانگی نێونەتەوەیین و لە ئیسرائیل لەدایکبوون. ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٧٣ەوە نزیکەی ھەموو ساڵێک بەشداری پێشبڕکێی گۆرانی ئەورووپی دەکات و چوار جار سەرکەوتنی بەدەستھێناوە و دووجاریش میوانداری ئاھەنگەکەی کردووە. زۆرێک لە فێستیڤاڵەکانی مۆسیقا و گۆرانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچن، وەک فێستیڤاڵی دەریای سوور بۆ جاز کە لە ساڵی ١٩٨٧ەوە ساڵانە لە ئیلات بەڕێوەدەچێت، گۆرانییە فۆلکلۆرییە تەوراتییەکانی وڵاتەکە کە بە «گۆرانییەکانی خاکی ئیسرائیل» ناسراون، لەگەڵ باسکردنی ئەزموون و پێشەنگییەکانی بنیاتنانی نیشتمانی جوولەکەکان.[ ٣٠] [ ٣١] [ ٣٢] [ ٣٣] [ ٣٤] [ ٣٥] [ ٣٦] [ ٣٧] [ ٣٨]
١٠ فیلمی ئیسرائیلی لە سەرەتای دامەزراندنی ئیسرائیلەوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراون بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی. فیلمی عەجەمی ساڵی ٢٠٠٩ سێیەمین پاڵێوراوی لەسەریەک بوو بۆ فیلمێکی ئیسرائیلی. دەرھێنەرانی فەلەستینی-ئیسرائیلی کۆمەڵێک فیلمیان دروست کردووە کە باس لە ململانێی عەرەب و ئیسرائیل و دۆخی فەلەستینییەکانی ناو ئیسرائیل دەکەن، وەک فیلمەکانی محەممەد بەکری ٢٠٠٢: «جەنین و جەنین و بووکە سوورییەکە».[ ٣٩]
ئیسرائیل بە درێژەدان بە نەریتی شانۆیی بەھێزی شانۆی یدیشی لەئەورووپای ڕۆژھەڵات ، دیمەنێکی شانۆیی زیندوو دەپارێزێت. شانۆی حەبیمە لە ساڵی ١٩١٨ لە تەلئەبیب دامەزراوە و کۆنترین کۆمپانیای شانۆ و ڕێپەرتۆری نیشتمانییە لە ئیسرائیل.[ ٤٠]
گەنجانی ھاریدی بە جلوبەرگی نەریتییەوە سەیری خشتەی ڕیکلامەکان دەکەن لەئورشەلیم ڕاپۆرتی ساڵانەی ئازادی ڕۆژنامەگەری ساڵی ٢٠١٧ کە لەلایەن ماڵی ئازادییەوە (Freedom House) بڵاوکراوەتەوە، ئیسرائیلی وەک وڵاتێکی ئازاد لەڕۆژھەڵاتی ناوین وباکووری ئەفریقا ڕیزبەندی کردووە، ھەروەھا لە پلەی ٦٤ی جیھاندا ھاتووە. لە پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری ساڵی ٢٠١٧ کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوورەوە دەرچووە، ئیسرائیل لە ڕیزبەندی ٩١ی وڵاتدا بووە لە کۆی ١٨٠ وڵات، ھەروەھا لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقا پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە. لە میدیای ئیسرائیلدا زیاتر لە ١٠ زمانی جیاواز ھەیە و زمانی عیبری باڵادەستە. ڕۆژنامەگەری بە زمانیعەرەبی پێداویستییەکانی ھاووڵاتیانی عەرەبی ئیسرائیل دابین دەکات، لەگەڵ گەیشتن بەو ناوچانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی نیشتمانییفەلەستینەوە بەڕێوەدەبرێن. لە ماوەی ساڵانی ھەشتا و نەوەدەکاندا، چاپەمەنی ئیسرائیل پرۆسەیەکی گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا ھات، چونکە میدیاکان وردە وردە ھاتنە ژێر کۆنترۆڵی ژمارەیەکی سنووردار لە ڕێکخراوەکانەوە، لەکاتێکدا ئەو ڕۆژنامانەی کە لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە بڵاودەکرانەوە، دەستیان بە نەمان کرد. ئەمڕۆ لە تەلئەبیب سێ کۆمەڵەی گەورە و خاوەندارێتی تایبەت بەسەر میدیای گشتی ئیسرائیلدا زاڵن.[ ٤١] [ ٤٢] [ ٤٣] [ ٤٤]
بینای دەفری کتێب لە مۆزەخانەی ئیسرائیل، کە نووسراوەکانیدەریای مردووی تێدایە مۆزەخانەی ئیسرائیل لەئورشەلیم یەکێکە لە گرنگترین دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکانی ئیسرائیل و دەستنووسەکانی دەریای مردووی تێدایە، لەگەڵ کۆمەڵەیەکی بەرفراوان لە کەلوپەلی کۆنی جوولەکەکان و ھونەری ئەورووپی. مۆزەخانەی یاد ڤاشێمی نیشتمانی بۆ یادکردنەوەیھۆلۆکۆست ،ئەرشیفی ناوەندی جیھانە بۆ زانیارییە پەیوەندیدارەکان بە ھۆلۆکۆستەوە. مۆزەخانەی گەلیجوولەکە لە ماڵی تەفشی لە زانکۆیتەلئەبیب مۆزەخانەیەکی کارلێککارانەیە کە تایبەتە بە مێژووی کۆمەڵگە جوولەکەکان لە سەرانسەری جیھان. جگە لە مۆزەخانە گەورەکان لە شارە گەورەکاندا، لە زۆرێک لە شار و کیبوتزیمەکاندا شوێنی ھونەری کوالێتی بەرز ھەیە. میشکان لۆمانۆت لە کیبوتز عەین ھاروود مەھاد گەورەترین مۆزەخانەی ھونەرییە لە باکووری وڵات.[ ٤٥] [ ٤٦] [ ٤٧]
ئیسرائیل زۆرترین مۆزەخانەی ھەیە بۆ ھەر تاکێک لە جیھاندا. ھەروەھا چەندین مۆزەخانەی ئیسرائیل تایبەتن بە کولتووری ئیسلامی، لەوانە مۆزەخانەی ڕۆکفێلەر و پەیمانگەی ئێڵ مایر بۆ ھونەری ئیسلامی کە ھەردووکیان لەئورشەلیمن . مۆزەخانەی ڕۆکفێلەر تایبەتمەندە بە شوێنەوارناسیی سەردەمیعوسمانییەکان و مێژووی دیکەیڕۆژھەڵاتی ناوین . ھەروەھا شوێنی یەکەمین کەللەسەری بەردبووە کە لەڕۆژاوای ئاسیا دۆزرایەوە. کۆمەڵێک لە کەللەسەرەکە لە مۆزەخانەی ئیسرائیل نمایشکراوە.[ ٤٨] [ ٤٩] [ ٥٠] [ ٥١] [ ٥٢]
قاپێک کە بریتییە لە فەلافل و حوومووس و پەتاتەی سوورکراوە و زەڵاتەی ئیسرائیلی خواردنی ئیسرائیل خواردنە ناوخۆییەکان و ھەروەھا خواردنی جوولەکەکان لەخۆدەگرێت کە لەلایەن کۆچبەرە جوولەکەکانەوە ھێنراونەتە وڵاتەکە. لە دروستکردنی دەوڵەتەوە لە ساڵی ١٩٤٨ و بە تایبەتی لە کۆتاییەکانی حەفتاکاندا، چێشتخانەی فیووژنی ئیسرائیل پەرەی سەندووە. چێشتخانەی ئیسرائیل توخمەکانی شێوازی چێشتلێنانەکانی میزراھی، سێفاردی و ئەشکەنازی ھەیە. ھەروەھا زۆرێک لەو خواردنانە لەخۆدەگرێت کە بە شێوەیەکی نەریتی لە خواردنەکانیشام ، عەرەب، ڕۆژھەڵاتی ناوین ودەریای ناویندا دەخورێن، وەک فەلافل، حوومووس، شەکشووکە، کووسکووس و زەعتەر. ھەروەھا شنیتزل،پیتزا ، ھەمبەرگەر، پەتاتەی سوورکراوە، برنج و زەڵاتە خواردنی بەناوبانگی ئیسرائیلن.[ ٥٣] [ ٥٤] [ ٥٥]
نزیکەی نیوەی دانیشتووانی جوولەکەکانی ئیسرائیل کشرووت لە ماڵەکانیان دەپارێزن. چێشتخانەکانی کشرووت، ھەرچەندە لە ساڵانی شەستەکاندا دەگمەن بوون، بەڵام تا ساڵی ٢٠١٥ نزیکەی ٢٥٪ی ھەموو چێشتخانەکان پێکدەھێنن، ئەمەش ڕەنگە ڕەنگدانەوەی بەھا عەلمانییەکانی ئەو کەسانە بێت کە کشرووت ناخۆن. چێشتخانەکانی ھۆتێلەکان زیاتر خواردنی کشرووت پێشکەش دەکەن. بازاڕی فرۆشتنی تاکەکەسی بە شێوەیەکی نەریتی لەگەڵ یاسای جوولەکەکاندا ناگونجێت، بەڵام بە خێرایی و بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش گەشەی کرد دوای ھاتنی کۆچبەرانی وڵاتانییەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکاندا. لەگەڵ ئەو ماسییانەی کە لەگەڵ یاسای جوولەکەکاندا ناگونجێت،کەروێشک و نەعامە، گۆشتیبەراز لە ئیسرائیل زۆر بەرھەمدەھێنرێت و دەخورێت، سەرەڕای سنووردارکردنەکان لەلایەن ھەردوو ئایینیجوولەکە وئیسلامەوە .[ ٥٦] [ ٥٧] [ ٥٨] [ ٥٩]
کۆمەڵێک جوولەکە یاری دەکەن (١٩٣٥–١٩٣٦) زۆرێک لە وەرزشەکان لە ئیسرائیل بەربڵاون، بەناوبانگترینیانتۆپی پێ وتۆپی باسکەیە ، ١٢ تیپ کێبڕکێی جامیپریمەرلیگ دەکەن، بەناوبانگترینیان مەکابی حەیفا و بەیتاری قودس، ئیسرائیل بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکانیئەورووپا دەکات بۆ تۆپی پێ، ھەروەھا بۆ جامی باسکەی ئەورووپاش، ھەڵبژاردەی ئیسرائیل بەشداری دەکات و ھەردوو خولی ژنان و پیاوان لەم پاڵەوانێتییەدا ھەیە. جگە لە تۆپی باسکە و تۆپی پێ، زۆرێک لە وەرزشە بەناوبانگەکان لە ئیسرائیل ئەنجام دەدرێن، لەوانەتێنس ،تۆپی دەست ، وتۆپی بالە ، ھەروەھا وەرزشی کەنار دەریا و ماراسۆنەکان، وەک ماراسۆنی ساڵانەی تیبیریاس، جگە لە وەرزشە مۆدێرنەکانی وەک بیسبۆڵ،تۆپی پێی ئەمریکی ، وکریکێت ، لەگەڵ باسکردنیوەرزشی شەڕکردن و ھی دیکە.
ئیسرائیل لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابردووەوە بەشداری یارییە ئۆڵۆمپیەکان کردووە، ھەروەھا ئیسرائیل میوانداری جوولەکەکانی خۆی دەکرد لەم پاڵەوانێتییەدا، کە بە مەکابیا ناسراوە، کە لە ساڵی ١٩٣٢ەوە ھەر ٤ ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، فەلەستینییەکان فێستیڤاڵی مەکابیایان بە ڕەگەزپەرستی دانا، کە لە ساڵی ١٩٣٢ بەڕێوەچوو، چونکە بەڕای ئەوان ئامانجی ئەوە بووە کەعەرەبە فەلەستینییەکان پەراوێز بخات و جوولەکەکان لە گۆڕەپانی وەرزشدا باڵادەست بکات بەبێ ئەوەی دانیشتووانی عەرەب بتوانن بەشداری بکەن.[ ٦٠]
لەیاریزانە ناودارەکانی تۆپی پێ لە پێشوو تا ئێستایووسی بنعیوون کە لە یانەکانی خوولی ئینگلیزیلیڤەرپوول وچێلسی یاری کردووە.
و لە یانە بەناوبانگە وەرزشیە کانیان ماکابی تەلئەبیب و ماکابی حەیفا کە ئەو دوویانەیە چەند جارێک بەشداریان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە یاری تۆپی پێ و باسکە کردووە.