ئیدیالیزم یائیدیاباوەڕی زاراوەیەکە بۆ دەسنیشانکردنی ئەو ڕوانگەمیتافیزیکییانە کە دەڵێن ناکرێواقیع لەتێگەیشتن وپێزانینی مرۆڤ جیا بێتەوە؛ دەڵێن واقیع بەرھەمیزەینە و زۆر لە نزیکەوە گرێ دراوە بەئیدیاکانەوە.[١] ڕوانگە ئیدیالیستییەکان دوو دەستەن: ۱)ئیدیالیزمی سووژەیی، کە وامان فێر دەکا شتێکی ماددی تەنیا تا ئەو ڕادەیە ھەیە کە مرۆڤێک (سووژەیەک) پێی بزانێ و بەدیی بکا؛ وە ۲)ئیدیالیزمی ئۆبژەیی، کە وامان فێر دەکا پێشوشیاریی مرۆڤ، وشیارییەکیعەینی و سەربەخۆ ھەیە و، ھەبوونی شتە ماددییەکان نەبەسراوە بە پێزانین و بەدیکردنی مرۆڤەوە.
ئیدیالیزم، لە شێوەیەکدا کە دەچێتەوە سەرمەعریفەتناسی، ئیمکانیمەعریفەت ڕەت دەکاتەوە. واتە دەڵێ ئینسان لە بابەت ھەبوون یا نەبوونی لە زەین ئازاد و سەربەخۆیانەی شتەکان بێمەعریفەتە و بێمەعریفەتیش دەمێنێ. لە شێوەیەکی ترا کە دەچێتەوە سەرئۆنتۆلۆجی، ئیدیالیزم جەخت لەوە دەکاتەوە کە ھەبوونی ھەموو شت ھەڵواسراوە بە زەینەوە و، کەوایە، ڕوانگەدوالیستی وفیزیکاڵیستییەکان ڕەت دەبنەوە. پێچەوانەیماتریالیزم، ئیدیالیزم پێداگرە لەسەر ئەوە کەوشیاری ئاخێزگە و پێشمەرجی ھەموو دیاردەکانە.