Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

ئۆسیتییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆسیتییەکان
لقیگەلانی ئێرانی
بەشێکە لەگەلانی قەوقاز
زمانی زگماکیزمانی ئۆسێتی،زمانی ڕووسی
ئایینمەسیحییەت،ئیسلام،مەسیحییەتی ئۆرتۆدۆکس
دانیشتووان٦٧٠٬٠٠٠

ئۆسیتییەکان (بەئۆسیتی: Ирон адæм)نەتەوەیەکی ئێرانین و بەزۆری لەقەوقاز دەژین و بە زمانی ئۆسیتی دەدوێن کە زمانێکە لە باکووری ڕۆژاوایزمانە ئێرانییەکان و پەیوەندی بەزمانی کوردییەوە ھەیە. خەڵکەکەیمەسیحین، بەڵام کەمینەیانموسڵمانن لەتورکیا وسووریادا. ئۆسیتییەکان وڵاتەکەیان بە «ئیریستۆن-Îriston» ناودەبەن (بەگورجی: oseti).[١][٢][٣][٤][٥][٦]

ژمارە و ئایین

[دەستکاری]

زۆربەی ئۆسیتییەکان باوەڕیان بە بە ئایینیمەسیحییەتە و باوەڕیان بە ڕێبازیئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵاتە، کەمینە بەرچاوەکانیش باوەڕیان بەبتپەرستی یانئیسلام ھەیە.[٧][٨] زۆربەیان لەئۆسێتیای باکوور-ئالانیا لەڕووسیا و لەئۆسێتیای باشوور لەگورجستان دەژین، ژمارەی دانیشتوانیان لە ڕووسیا ٥٢٨ ھەزار و لە گورجستان ٤٥ ھەزار کەسە، ھەروەھا لەتورکیا،سووریا،ئۆزبەکستان،تاجیکستان،ئۆکرانیا،ئازەربایجان،تورکمانستان،کازاخستان،قرغیزستان،بیلاڕووس،ئەرمەنستان،مۆلدۆڤا،لاتڤیا وئیستۆنیا بوونیان ھەیە، ژمارەیان لە ھەموو جیھاندا ٧٣٠–٧٥٥ ھەزار کەسە و بنەچەیان لەسەکاکانەوەیە و یەکێک لە ئۆسیتییە دیارەکان زۆرانبازی ئۆزبەکستانی ئارتور تایمازۆڤە.[٩]

وشەزانی

[دەستکاری]

ئۆسێتیا و ئالانستان ناوەکەیان لەڕووسەکانەوە وەرگیراوە، کە ناوی گورجی ئۆسی و ئۆسیتی (وڵاتى ئۆسی ოსეთი)یان وەرگرتووە.[١٠]

ھۆزەکانی ئۆسیتی

[دەستکاری]

لە باشووری ئالانستان (ئۆسیتیا) دەژین و بە شێوەزاری ئێرانی دەدوێن. کۆمەڵەی ڕۆشنبیری تایبەت بە خۆیان ھەیە وەک:

  • ئەلاگیری، کورتەتی، تاگاوری، کودار، توال، ئورستوال و کسسان.
  • دیگۆرەکان لە ڕۆژاوای ئالانستان بە شێوەزاری دیگۆر دەدوێن.
  • لاسی، کۆچەریھەنگارین لە سەدەی ١٣دا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Lubotsky, Alexander (2010). Van Sanskriet tot Spijkerschrift Breinbrekers uit alle talen. Amsterdam: Amsterdam University Press. p. 34.ISBN 978-9089641793.
  2. Salbiev, Tamerlan (2021). "KUỊRDALÄGON". In Yarshater, Ehsan (ed.). Encyclopædia Iranica, Online Edition. Encyclopædia Iranica Foundation.
  3. «THE ROLE OF ISLAM IN NORTH OSSETIA».Jamestown (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. Bell, Imogen.Eastern Europe, Russia and Central Asia, p. 200.
  5. Mirsky, Georgiy I.On Ruins of Empire: Ethnicity and Nationalism in the Former Soviet Union, p. 28.
  6. Mastyugina, Tatiana.An Ethnic History of Russia: Pre-revolutionary Times to the Present, p. 80.
  7. https://web.archive.org/web/20190416074851/http://sreda.org/en/arena
  8. "Ossetians". Encarta. Microsoft Corporation. 2008.
  9. https://www.nationalia.info/profile/33/ossetia
  10. http://src-h.slav.hokudai.ac.jp/publictn/acta/23/02_shnirelman.pdf
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەئۆسیتییەکان تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=ئۆسیتییەکان&oldid=1347058»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp