Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

ئۆتۆنۆمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئۆتۆنۆمی یانخۆبەڕێوەبەری یانمافی چارەی خۆنووسین (بەئینگلیزی: Autonomy، بەگریکی کۆن: αὐτονομία لە αὐτόνομος ـەوە لە αὐτο بەواتای "خۆ" + νόμος بەواتای "یاسا"، بەجۆرێک کە یەکدەخرێن واتای "یەکێک کە خۆی یاسا بۆخۆی دادەنێت" دەگەیەنێت)چەمکێکیئاکاریی وسیاسی وفەلسەفییە. لەو دەقانەدا، بریتییە لە توانایتاکەکەسێکیئاوەزمەند بۆ بڕیاردانێکی ناسەپێنراوی خۆویست. لەفەلسەفەی ئاکاریی و سیاسیدا، ئۆتۆنۆمی زۆربەی جار بەکاردێت وەک بنەمایەک بۆ یەکلاکردنەوەی ئەرکە ئاکارییەکان و لێپرسراوییەتی تاک دێت لەبەرامبەر کردەکانی خۆیدا. یەکێک لە باشترین تیۆرە فەلسەفییەکان لەسەر ئۆتۆنۆمیی گەشەی پێدراوە لەلایەنکانتەوە. لەپزیشکیدا، ڕێزدانان بۆ ئۆتۆنۆمیی نەخۆش ئامانجێکی گرنگە، ئەگەرچی دەشێت تووشی پێکدادان بێت لەگەڵ پرەنسیپی ئەخلاقیی کێبڕکێکارەوە، بەتایبەتیپریموم نۆن نۆچێرێ. ئۆتۆنۆمی بەکاریشدێت بۆ ئاماژەدان بەخۆبەڕێوەبەرییخەڵک.

کۆمەڵناسی

[دەستکاری]

لە پۆلیکۆمەڵناسیی زانینی سەر بەکۆمەڵناسیدا، ناکۆکیی لەسەر سنوورەکانی ئۆتۆنۆمیی وەستا بەهەبوونی چەمکی ئۆتۆنۆمیی ڕێژەیی، هەتا وەکوو پۆڵێنی ئۆتۆنۆمی درووستکرا و گەشەی پێدرا لەنێو توێژینەوەکانیزانست و تەکنەلۆجیا و کۆمەڵگادا. بەپێی ئەوە، شێوەی مۆدێرنی ئۆتۆنۆمیی هەبووی زانست،ئۆتۆنۆمی وێنەدراوە: ئەکتەرەکان و پێکهاتەکان لەنێو بوارە زانستییەکاندا توانایان هەیە کە پاشبنەما جۆراوجۆرەکان کە لەلایەن بوارە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانەوە پێشکەش کراوە وەربگێڕن یان وێنەی بدەنەوە، ئەمە هاوشانی کارتێکردنیان لەبارەی هەڵبژاردە پاشبنەماییەکانەوە سەبارەت بە توێژینەوە. بەڵام ئەرستۆکراتییەت ناپەسەندکراو بوو.

سیاسەت

[دەستکاری]

لەچەند دە ساڵی دواییدا، چەندین بزووتنەوەیئۆتۆنۆمیزم لەشێوەیئەنارکیزمدا سەریان هەڵدا.

لە حکوومەتی وڵاتە یەکگرتووەکاندا، ئۆتۆنۆمی بەواتای خۆبەڕێوەبەریی دێت. نموونەیەکی پێشووی هەرێمی ئۆتۆنۆمیی لەنێو حکوومەتی وڵاتە یەکگرتووەکاندا دەگەڕێتەوە بۆدوورگەکانی فلیپین.بەڵگەنامەی ئۆتۆنۆمی فلیپینی ١٩١٦ چوارچێوەیەکی خستەبەردەست بۆ درووستکردنی حکوومەتێکی خۆبەڕێوەبەر کە ئۆتۆنۆمیی خۆماڵیی بۆ خەڵکی فلیپین دەستەبەر کرد، ئەگەرچی هێشتا هەندێک دەسەڵاتی بۆ حکوومەتی وڵاتە یەکگرتووەکان هێشتەوە تا ماف و قازانجە سەرەوەرەکانی بۆ بپارێزێت.

دانیشتووانە ڕەسەنەکان، وەککوناییەکان پرەنسیپە ئۆتۆنۆمییەکانییان بەکار هێناوە وەک فەڕمانڕەواییکردنی بنەڕەتیی. هەندێک گرووپی ڕەسەنی تر وەکسووپای ڕزگاریی نەتەوەی زاپاتیسا ئەم پێکهاتەیەیان گرتۆتە بەر لەم ساڵانەی دواییدا وەک وەڵامێک بۆجیهانیگری.

هەندێک کۆمەڵگا لەئیسپانیا، بۆ نموونە باسکەکان، جەختییان لەسەر ئۆتۆنۆمیی کردۆتەوە لەڕێگەی مێژوو و کەلتووری دێرینییانەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بەئۆتۆنۆمی تێدایە.
بڕوانەئۆتۆنۆمی لە ویکیفەرھەنگ، ویکیفەرھەنگی ئازاد.
نەتەوەیی
ھی تر
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەئۆتۆنۆمی تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=ئۆتۆنۆمی&oldid=1273389»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp