Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

ئال پاچینۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەمەژیاننامەی کەسایەتییەکی زیندووەوەئاماژە بەھیچسەرچاوەیەک نادات. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنیسەرچاوە باوەرپێکراوەکان. ئەو دەقانەی کە بەردەوام دەربارەی کەسایەتییە زیندووەکان دەنووسرێن و بە خراپی نووسراون،پێویستە یەکسەر لاببرێن، بە تایبەتی ئەگەر بە نیازی سووکایەتی نووسراون.
دۆزینەوەی سەرچاوە: "ئال پاچینۆ"  ھەواڵەکان ·ڕۆژنامەکان ·کتێبەکان ·سکۆلار ·جەیستۆر
(تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)

لەدایکبوون١٩٤٠
نیشتەجێینیویۆرک
نەتەوەئەمریکی
ناوەکانی ترئەل
پیشەئەکتەر،دەرھێنەر،بەرھەمھێنەر،پەردەنووس
چالاکبوون١٩٦٨ - تا ئێستا
خەڵاتەکانئاکادمی ئاوارد

ئەلفرێد جەیمز پاچینۆ ناسراو بەئەلپاچینۆ لە دایک بوو ١٩٤٠ی زایینیئەکتەریسینەما وشانۆ و دەرھێنەریئەمریکی و یەکێک لە بە ناوبانگترینھۆنەرمەندەکان لە زەماندایە.

ئەل ناسیاوە بە بینینی دەوری:مایکڵ کۆرلیۆن لە سێدانەییسەرۆک خێزان (Godfather)، سەنی ڤۆرتزیک لەدوانیوەڕۆیەکی تەواو خراپ (Dog Day Afternoon)،تۆنی مۆنتانا لەسەر و چاو بریندار (Scarface)،فرەنک سێرپیکۆ لەسێرپیکۆ (Serpico)، کۆلۆنەل فرەنک سلەید لەبۆنی خۆشی ژنێک. ئال ساڵی ١٩٩٢ دوای ٧جار پاڵێوراوی، ئالخەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیلمیبۆنی خۆشی ژنێک پێدراوە.

ژیان

[دەستکاری]

ئاڵ پاچینۆ لە شاریمەنھاتن سەر بەویلایەتی نیویۆرکیوڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە بنەماڵەیەکیئەمەریکی-ئیتاڵی ھاتە دونیاوە. ناوی دایکی ڕۆز و ناوی باوکی ساڵواتۆرە ئەلفرێد پاچینۆ و ھەردووکیان لەدایک بووی شاریکۆرلێۆنەیسیسیلیئیتاڵی بوون. لە منداڵیدا دایک و بابی لە یەک جودا دەبنەوە و ئاڵ دەگەڵ دایکی ژیان دەباتە سەر. ئاڵ پاچینۆ زۆری پێخۆش دەبێ بڕواتە قۆتابخانەی The School of Performing Art لە شارینیویۆرکدا؛ ھەر ئەو قوتابخانەی وا ئەکتەری سەرەکی فیلمیسەرۆک خێزان دووthe Godfather Part II،ڕۆبێرت دێ نیرۆ دەیویست لێی بخوێنێ. ئاڵ پاچینۆ لە تەمەنی ١٧ساڵیدا لە قۆتابخانەکەی خۆی بەھۆی دەرنەچوونی لە زۆرینەی دەرسەکانی، دەر کرا. دایکی ئاڵ ئەوەی پەسند نەدەکرد و ئەو کێشەیە بوو ھۆی ڕۆشتنە دەرەوەی ئاڵ پاچینۆ لە ماڵەوە. ماوەیەکی زۆر لەم شوێن و لەو شوێن کاری بێ نرخی دەکرد تەنھا بۆ ئەوەی بە ئارەزووی بگەیەت.

بە نرخترین ئەزموونەکانی کایەکردنی لەشانۆکانی نادیاری نیۆیۆرک و دواتر لەئەستۆدیۆی ھێربێرت بێرگھۆف Herbert Berghof Studio دا دیت. ھەر لەوێش بوو وامامۆستای ئەکتەریچارلی لاگتۆنی ناسی بووە ڕفێقی. لەو سەردەمەدا ئاڵ پاچینۆ زیاتری کاتەکان بێ ماڵ بوو و مەجبوور بوو لە ماڵی ڕفێقانی تەنانەت لەسەرشانۆ یا شەقام بخەوێ.

ساڵی ١٩٦٢ دایکی کاتێ ٤٣ ساڵی بوو، مرد. ھەر لەو ساڵەدا باپیری ئاڵ، جەیمز جێڕاڕدی، یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ژیانی، چاوە نایە یەک.

قۆناغەکانی ژیان

[دەستکاری]

ساڵانی٦٠

[دەستکاری]

دوای سەرنەکەوتوویێکی زۆر لە بواری خۆیدا لە The Actors Studio وەرگیرا بۆ ئەکتەری و خوێندنی لای مامۆستای ئەفسانەییئەکتەریلی سترازبێرگ (Lee Strasberg) دەست پێکرد. لەو ساڵانەدا بە دەیان کاری شانۆ کرد بەڵام ھیچکامیان سەرنجڕاکێش نەبوون. یەکەمین فیلمەکەی !Awake and Sing بوو مووچەی بۆ ئەوە حەوتووی ١٢٥ $ بووە. دەگەل ئەکتەری درێژە بە خوێندنی و دیتنی ئەزموونی نوێ دەدات.

ساڵانی٧٠

[دەستکاری]

کایە لە فیلمی The Panic in Needle Park لە ساڵی ١٩٧١دا وەک نەخۆشێکیھێرۆیین، سەرنجیفرانسیس فۆرد کۆپۆلای دەرھێنەری ڕاکێشا، بۆیە بۆ دەورێکی گرینگ لە فیلمەکەیدا،مایکڵ کۆرلیۆن، لە نێوان ڕۆبێرت ڕێدفۆرد و وارێن بیتی وڕۆبێرت دی نیرۆ کەمێک ناسراو و ئەل، ئەلپاچینۆی ھەڵبژارد و بەو شێوە فیلمەمافیاییە سەرکەوتووەکەی خۆی،باوکی ئایینی (Godfather) لە ١٩٧٢دا سازکرد و ئەلپاچینۆش لە دونیادابوو بە ئەکتەرەکی ناسراو ھەروەھا پاڵێوراو بۆ گرتنی خەڵاتی ئۆسکار.

لە ١٩٧٣دا و بە کایەی لە فیلمیسێرپیکۆ، لە ١٩٧٤دا بە کایە لە سەرۆک خێزان٢ و لە ١٩٧٥دا بە کایە لە فیلمیدوانیوەڕۆی سەگی، فیلمێک وا لەسەر چیرۆکی دزییەتییەک لە بانک کە ڕووداوێکی ڕاستقینێ بوو، ئەو ساڵانەی کرد بە مێژوویترین ڕۆژگاری ژیانی تا ئەو سەردەمە. چوارجار پاڵێوراوی بۆخەڵاتی ئۆسکار بۆباوکی ئایینی ٢،سێرپیکۆ،دوانیوەڕۆیەکی تەواو خراپ ویەکسانی بۆ ھەموان شتێک نییە بۆ ھەرئەکتەرێک ڕوو تەنانەت لە تەواوی ژیانی ھۆنەریدا. شێوازیئەکتەری ئەلپاچینۆ جیاواز بوو بۆیە تایبەت بە خۆیەتی و کەسی دی وەک ئەو نابێ.

ساڵانی٨٠

[دەستکاری]

ئەم ساڵانە بە باشی ساڵانی پێش نەبوو بۆ ئەلپاچینۆ؛ بەڵام فیلمیسەروچاو بریندار ٤٥$ملیۆنی کۆ کردەوە و خەڵاتێکیگۆڵدن گلۆب بۆ ئەل لەبەر کایەی لە دەوری بڵاوکەرەوەیەکیکووباییمادە بێھۆشکەرەکان بە ناویتۆنی مۆنتانا.چەن کاریفیلم وشانۆی سەرنەکوتووی ھەبوو لەو ساڵانەدا. سەرکەوتووترین کاریشانۆی لە ساڵەکانی ٨٠ ناوی بووفالۆی ئەمریکی بوو.

ساڵانی٩٠

[دەستکاری]

ئەلپاچینۆ پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵاتیئۆسکار بوو بۆ دەور بینین لە فیلمی دیک ترەیسی (Dick Tracy) لە ساڵی ١٩٩٠دا. ھەر لەو ساڵەدا بەباوکی ئایینی ٣ و دیسان بینینی دەوریمایکەل کۆرلێۆنێ گەڕایەوە. لە ١٩٩١دا لەگەل ھاوکایەکی لە فیلمیسەروچاو بریندار، فیلمیفرەنکی و جانی کایە کرد. پاش ماوەیەکی زۆر سەرنجام بووە بەرندەیخەڵاتی ئۆسکاری باشترینئەکتەر بۆ بینینی دەوری کۆلۆنێلێکی خەمۆک و ھیلاک و کوێر بەناوی فرەنک سلەید لە فیلمیبۆنی خۆشی ژن لە ساڵی ١٩٩٢دا.لە ساڵانی ٩٠دا ئەلپاچینۆ بۆ کایە لە فیلمی دراما-تاوانکاری ڕێگەی کارلیتو(Csarlito's Way) لە ١٩٩٣دا، دەنی براسکۆنی لە ١٩٩٧دا و خۆمانە (Insider) لە ١٩٩٩دا ستایش کرا. لە ساڵی ١٩٩٥ ئەلپاچینۆ لە فیلمیگێچەڵ (Heat) کایە ئەکا؛ واتە دەگەڵڕابێرت دێنیرۆ لە یەک دیمەندا کایە دەکەن. ھەردوو ئەلپاچینۆ وڕابێرت دێنیرۆ لە فیلمیباوکی ئایینی ٢شدا کایە دەکەن بەڵام لە ھیچ دیمەنێکدا پێکەوە نین. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٧دا بۆ بینینی دەوری شەیتان لە فیلمیپارێزەری شەیتان، ستایش کرا.

ئەل بۆ کایە لە فیلمەکانیپارێزەری شەیتان،بۆنی خۆشی ژن وگێچەڵ ستایش کرا و شێوازەتایبەتەکەی لەئەکتەریدا ناوی کەوتە سەر زمانان.

ئەلپاچینۆ دوایبۆنی خۆشی ژن ئیدی نەبوو بەپاڵێوراوی خەڵاتی ئاکادێمی. بەلام بوو بە بەرەندەی ٢ خەڵاتیگۆڵدێن گلۆب، یەکەمین بۆ تەرخانکردنی تەمەنی بۆ خزمەتی ھۆنەر و دووھەمین بۆ کایە لە فریشتەکانی ئەمریکا لە ٢٠٠٤دا.

ساڵانی دوا ٢٠٠٠

[دەستکاری]

فیلمیبێخەوی(Insomnia)، درووسکردنەوەیەی تر لە فیلمێکینەرویجی ھەر بەو ناوە بە دەوری سەرەکی ئەلپاچینۆ ھەم لەلایەن ڕەخنەگرەکان و ھەم بواری ئابورییەوە سەرکەوتوو بوو. لە ساڵی ٢٠٠٣دا دەوریپارێزەرێکی لە فیلمیفریشتەکانی ئەمریکادا بینی. لە دانی خەڵاتی ١٠٠ساڵ..١٠٠قارەمان و تاوانکار (AFI's 100 Years... 100 Heroes and Villains) ئەلپاچینۆ یەکێک لەو تەنھا دوو کەسەی بوو وا لە ھەردوو لیستی قارەمانەکان بۆسێرپیکۆ و تاوانکارەکاندا بۆمایکەل کۆرلیۆنێ بوو بەرندە. لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە فیلمیبازرگانی وێنیزی دەوری بینی.

لە ساڵی ٢٠٠٦دا AFI (American Film Institute) خەڵاتی تەرخانکردنی تەمەنی دا بە ئەلپاچینۆ.

لەم دوایانەدا و بە چاولێکردنی کاریگەری ئەلپاچینۆ لەسەر بواری ئابوری فیلمەکان کەڵکی لێ وەرگیرا بۆ سەرکەوتووی فیلمی Ocean's Thirteen وەک ئەو ئەکتەرە بەناوبانگانای ترجۆرج کلۆنی،براد پیت،مەت دەیمۆن وئەندی گارسیا کە بوونی ھەرکامێکیان بۆ سەرکەوتوویی فیلمێک بەستە.

لە ساڵی ٢٠٠٨ لە فیلمە٨٨خۆڵک دا دەوریپرۆفیسۆرێکیدەروونناسی بینی، بەڵام فیلمەکە زۆر سەرکەوتوو نەبوو. لە ٢٠٠٨دا لەگەل ئەکتەری بەناو بانگ وەک خۆیڕابێرت دێنیرۆ لە فیلمیکۆشتنی پاک (Righteous Kill) دەوری بینی بەڵام سەرکەوتوو نەبوو فیلمەکە وەکوو ڕابردووی ئەو دوو ئەکتەرە بە ناوبانگە.

ھەروەھا لە ساڵی (٢٠١١) بۆ فیلمی (You Don't Know Jack) خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆبی پێدرا. لە ساڵی ٢٠١٥ەش بەژداری کرد لە فیلمی (Danny Collins) لەڕۆڵی گۆرانیبێژێکی بەساڵاچوو کە ھەوڵی گەرانەوە دەدات بۆ ئاستی پێشووی خۆی.

ئال ناوی لەنێو لیستی ئەکتەرانی فیلمی (Beyong Deciet)ە کەواباڕیارە لە ساڵی ٢٠١٦ دەربچێت.

ھەروەھا ئال پڕۆژەی فیلمی (The Trap) لەبەردەستە کەوابڕیارە لە ساڵی ٢٠١٧ بکەوێتە سینەماکانەوە کە لە پاڵ ئەکتەرانبنیسیۆ دێل تۆرۆ، جەیمس فڕانکۆ، ڕۆبێرت پاتینسندا بەشدار دەبێت.

ژیانی تایبەت

[دەستکاری]

ئەگەرچی ئاڵ پاچینۆ قەد ژنی نەھێناوە، بەڵام سێ مناڵی ھەیە؛ Julie Marie لەدایک بووی ١٩٨٩ و ھەر وەھا دوانەیەک بە ناوەکانی Anton James و Olivia Rose لە دایکبوونی ٢٠٠١ لە دەسگیرانە کۆنەکەی Beverly D'Angelo کە لە ساڵانی ١٩٩٦ھەتا ٢٠٠٣ پێکەوە بوون. ئەل دەگەڵدایانا کیتۆن (Diane Keaton) ھاوکایەکی لە سێدانەیی سەرۆک خێزان پەیوەندی ھەبوو بەڵام ئەو پەیوەندییە تاوتاوە دوای فیلمی سەرۆک خێزا بەشی٣ کۆتایی پێ ھات بۆ ھەمیشە.

لیستی فیلمەکان

[دەستکاری]
ساڵناوی فیلمڕۆڵناوی فیلم بە زمانی ئینگلیزیتێبینی
١٩٦٩من، ناتالیتۆنیMe, Natalieیەکەم فیلم
١٩٧١ترسولەرز لە نێدڵ پاڕکبۆبیThe Panic in Needle Park
١٩٧٢سەرۆک خێزانمایکڵ کۆرلیۆنThe Godfatherپاڵێورا بۆخەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر

پاڵێۆرا بۆخەڵاتی بافتا وەک باشترین ئەکتەری تازەھاتوو

پاڵێورا بۆخەڵاتی گۆڵدن کلووب بۆ باشترین ئەکتەر-فیلمی دراما

الراتب: ٣٥٬٠٠٠ دولار أمریکی

١٩٧٣قەلەڕەشی پڕساملیونScarecrow
سێرپیکۆفڕانک سێرپیکۆSerpicoبۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر

پاڵێۆرا بۆخەڵاتی بافتا وەک باشترین ئەکتەر

مووچە: ١٥٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی

١٩٧٤سەرۆک خێزان ٢مایکڵ کارلیۆنیThe Godfather Part IIپاڵێۆرا بۆخەڵاتی بافتا وەک باشترین ئەکتەر

پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر

پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

مووچە: ٥٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی + ١٠٪ لە قازانجی فیلمەکە

١٩٧٥دوانیوەڕۆیەکی تەواو خراپسۆنیDog Day Afternoonخەڵاتی بافتا وەک باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵەوان

پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر

پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

١٩٧٧بۆبی دێرفێلدبوبی دیرفیلدBobby Deerfieldپاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما
١٩٧٩دادمەندیی بۆ ھەمووان. . .ئارەتەر کریکلاند…And Justice for Allپاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر

پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

١٩٨٠گەشتی دەریاییستێڤ بۆرنسCruising
١٩٨٢نووسەر! نووسەر!ایفین ترافیلینAuthor! Author!پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی مۆزیکی یانکۆمیدی
١٩٨٣دەموجاو برینتۆنی مۆنتاناScarface

پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

١٩٨٥شۆڕشتۆم دووبRevolution
١٩٨٩دەریای ئەوینفڕانک کیلەرSea of Love

پاڵێورا—خەڵاتی گۆڵدن کلووب بۆ باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

١٩٩٠ڕقی ناوخۆێیگراھامThe Local Stigmaticلە ساڵی ١٩٨٥ بەرھەمھێنرا
دیک ترەیسیبیگ بۆیDick Tracyپالێورا—خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر

پالێورا—خەڵاتی بافتا بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر

پالێورا—خەڵاتی گوڵدن بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر—سینەما

مووچە: ٤٬٥٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی

سەرۆک خێزان بەشی ٣مایکڵ کارلیۆنیThe Godfather Part IIIپاڵێورا—خەڵاتی گۆڵدن بۆ باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

الراتب: ٥٬٠٠٠٬٠٠٠ دولار

١٩٩١فڕانکی وجۆنیجۆنیFrankie and Johnny
١٩٩٢شەبقەی گلین ڕووسڕیکیGlengarry Glen Rossپاڵێورا—خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر

پاڵێورا—خەڵاتی گۆڵدن کلووب بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر—سینەما

بۆنی خۆشی ژنێکفڕانک سلادScent of a Womanخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر

خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

١٩٩٣ڕێگای کارلیتۆچارڵیCarlito's Way
١٩٩٥دووپارچەگیتانۆTwo Bits
گەرمیلێپرسەرHeatبە بەشداری لەگەڵڕۆبێرت دی نیرۆ
١٩٩٦منەکردنی ڕیچاردڕیچاردLooking for Richardخەڵاتی سەندیکای ئەکتەرەکان—لیستی بەڕێوەبەرانی دەستکەوت لە بەڵگەنامەیی
ھۆڵی شارەکەجۆنCity Hall
١٩٩٧دونی بڕاسکۆبنیامینDonnie Brasco
پارێزەری نەگریسجۆن میلتۆنThe Devil's Advocate
١٩٩٩لە ژوورەوەوێل براگمانThe Insider
ھەر ڕۆژێکی یەکشەمتۆنی داماتوAny Given Sunday
٢٠٠٠قاوەی چینیھاری لیڤینChinese Coffeeلەم فیلمە دەرھێنەریشە؛ لە ساڵی ١٩٩٧ بەرھەم ھێنراوە
٢٠٠٢بێخەویویڵ دۆرمەرInsomnia
سیمۆنڤیکتۆر ترانسکیSimoneمووچە: ١١٬٠٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی
کەسانێک ئەیانناسملیورمانPeople I Know
٢٠٠٣سەربازواڵتەر برکThe Recruiter
گیگلیستارکمانGigli
فریشتەکان لە ئەمریکاڕۆی جۆنAngels in Americaخەڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئەکتەر

خەڵاتی گۆڵدن کلووب بۆ باشترین ئەکتەر لە کۆمەڵەیەکی بچووک کراوە یان وێنەی جووڵاو.

خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرانی شاشە—خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە کۆمەڵەیەکی بچووک دا یان فیلمی تەلەڤیزیۆن

٢٠٠٤بازرگانی ڤێنیسشایلۆکThe Merchant of Venice
٢٠٠٥دووکەس بۆ پارەواڵتەر ئەبرامسTwo for the Money
٢٠٠٧ئۆقیانوسیای سێزدەھەمویڵی بانکOcean's Thirteen
٢٠٠٨٨٨ خولەکدوکتۆر جاک گرام٨٨ Minutes
کۆشتنی ڕەوادێڤید فیسکRighteous Kill
٢٠١٠ھیرۆدھیرۆدMary Mother of Christ
٢٠١٣سالۆمێپادشا ھیرۆکSalome
٢٠١١تۆ جاک ناناسیدکتۆر جاکYou Dont Know Jackخەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر.
٢٠١٤مەنگڵھۆڕنMangelhorn
٢٠١٦لە سەرووی فێڵەوەئابراھەمسBeyon Deciet
٢٠١٨پیاوەئێرلەندییەکەجیمی ھۆفاThe Irishmanلە قۆناغی وێنەگرتن دایە و تایبەتە بە تۆڕینێتفلیکس.

وتەی پاچینۆ

[دەستکاری]

بێتواناییم .. کامەیە بێتواناییم؟ پێویستە کەمێ بیر بکەمەوە .. پێم وایە! ئەو وەڵامەمم دەبێ کاتێ لێم بپرسی کامەیە بەھێزیت ئەشێ ھەردوو یەک بن ..

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
١٩٢٨-١٩٤٠
١٩٤١-١٩٦٠
١٩٦١-١٩٨٠
١٩٨١-٢٠٠٠
٢٠٠١-ئێستا
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەئال پاچینۆ تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=ئال_پاچینۆ&oldid=1484718»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp