ڕووی زەوی کیشوەری ئاسیا ڕوڵەتێکی جیاواز و جۆراوجۆری لێ دەردەکەوێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بە فراوانی ڕووبەرەکەی لەلایەک و مێژوویجیلۆجی کۆن لەلایەکی ترەوە، گرێی چیای بنچینەیی لێ دەردەکەوێت، چەند زنجیرە چیایەکی لێ جیادەبێتەوە، ھەرچەندە ئەو گەروانەی دەکەونە نێوان ئەم چیایانەوە لەگەڵ ئەوەی فراوانیان لە چەند کیلۆمەترێک تێناپەڕێت بەڵام لەگەڵ شاخەکان دا بوونەتە ھۆی دابڕانی دەشتەکانی ناوەوە لەیەکتر، و بەرزایییەکانی جۆراوجۆرن وەکو زنجیرە چیایە چەماوەیییەکان و کێوو پارچە تاوێری کۆن وەکونیمچە دوورگەی عەرەبی و بانی (دکن) و پارچەکانی تر لەسیبریا (باکووری ئاسیا).
چەند زنجیرە چیایەکی چەماوە کیشوەری ئاسیا لە گرێی چیاکان جیادەکەنەوەو بانەچەماوەیییەکان چەماوەی نوێ دەکەنە نێوان خۆیانەوە، گرێیئەرمینیا لە ڕۆژھەڵاتیتورکیا و زنجیرە چیای (بۆنتسی) لێ جیادەبێتەوە بەرەو ڕۆژاوا درێژ دەبێتەوە بە درێژایی دەریایڕەش لە باکووری تورکیا، و زنجیرە چیاکانی (گورۆس) بە درێژایی کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست درێژ دەبنەوە لە باشووری تورکیا چیاکانیعێراق وشامی لێ جیا دەبنەوە.
بانی ئەنادۆڵ کە دەکەوێتە نێوان ھەردوو زنجیرەکەوە، زنجیرەی چیاکانی (یۆرزش) لێی جیادەبێتەوە بەرەو ڕۆژھەڵات، ھەروەھا چیاکانی (ھیندکۆش) لە گرێی ئەرمینا جیادەبێتەوە.
و زنجیرە چیاکانی (قەوقاز) لە باکووری ھاوتەریبێتی، بەڵام زنجیرە چیاکانی (زاگرۆس،کوردستان) لە ڕۆژئاواو لە باشوور دادرێژدەبنەوە و بانیئێران دەکەوێتە نێوانیان و ئەم زنجیرە چیایانە بە گشتی لە باکووری ڕۆژئاوای و باشووری دا بەیەک دەگەن.
گرێی (بامیر) زۆر جار پێی دەگوترێت (ێقف العالم) کە بەرزایییەکەی (١٢٬٠٠٠ پێیە) لە ڕۆژھەڵاتی گرێکە (١٤) زنجیرە چیای سەرەکی لێ جیادەبێتەوە وەکو (ھیمالایە، کراکۆرم، کۆنلی، تاین، … ھتد) لە باکوورەوە درێژ دەبێتەوە و سنووری دەرەوەی بانی) تبت (ی بەناوبانگ پێک دەھێنێت.
لە ڕۆژھەڵاتی بانی (تبت) گرێی چیای سێیەم دەردەکەوێت لەو شوێنەوە کە چیاکانی (ھیمالایە و کۆنلن) لێ نزیک دەبێتەوە، و چەند بەشێک لە چیاکانی (ھیمالایە) بەرەوباشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا درێژ دەبێتەوە لە دوورگەکانی ھیندی ڕۆژھەڵات دا دەبینرێت و بەشێکی تری بەرەو ڕۆژھەڵات درێژ دەبنەوە و بەشێکی تری لە باشووری ێین دەبینرێت، و بەرەو باکووری ڕۆژھەڵات درێژ دەبنەوە.